ئەمریکا: گۆڕینی حکوومەتی سووریا لە بەرنامەمان دایە
ئەو ڕاوێژکارەی حکوومەتی ئەرمیکا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمریکا لەبارەی پرسی چارەسەریی سووریا، مەبەستی گەیشتن بە هاوپەیمانییەکی جیهانییە کە کۆدەنگی هەبێت کە ئێران و ڕووسیا نەتوانن ڕووبەڕووی ببنەوە.
مەک مستر بە کەناڵی خەبەریی (فاکس)ی راگەیاندووە "ئێمە دەڵێین دەبێ وڵاتان چەند پرسیاری گرنگ لە خۆیان بکەن، ڕووسیا دەبێ پرسیار لە خۆی بکات، ئێمە بۆ دەبێ بەرگری لە ڕژێمێکی بکوژ بکەین کە خەڵکەکەی خۆی دەکوژێت؟"
کۆشکی کرملین بە بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێک ئاشکرای کرد کە ڤلادیمیر پۆتین سەرکۆماری ڕووسیا لەبارەی پرسی سووریا لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران باس و گفتوگۆی کردووە.
ئێران و ڕووسیا هێرشی مووشەکیی ڕۆژی هەینیی ئەمریکا بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی (ئەلشەعیرات)ی سووریایان ئیدانە کردووە.
هەینی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە دەریای سوورەوە لە ماوەی 30 خولەکدا 59 مووشەکی ئاراستەی بنکەیەکی ئاسمانیی سووریا کرد کە هەفتەی ڕابردوو لە دەوروبەری ئەدلب خەڵکی سڤیلی بۆردومان کردبوو.
باسنیوز
