هێزە ئەمنییەکانی نەرویج دەکەونە دۆخی ئامادەباشییەوە
بۆمبەکە، کە بە دەست و بە شێوازێکی سەرەتایی دروست کرابوو، رۆژی شەممە 8.4.2017 لە ناوچەی گروونلاند (سەنتەری شاری ئۆسلۆ) دۆزرایەوە و دوای چۆڵکردنی ناوچەکە، پۆلیس بۆمبەکەی تەقاندەوە.
بەپێی زانیارییەکان، پۆلیس مێرمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵی بە رەگەز رووسی بە تۆمەتی تێوەگڵان لە دانانەوەی بۆمبەکە دەستگیر کردووە.
بێندێکتە بیۆرلاند، سەرۆکی دەزگای خزمەتگوزارئیە ئەمنییەکان رایگەیاندووە، تاوەکو ئێستا روون نییە ئەو مێرمنداڵە هەوڵی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی هەبووە یان نا.
bas news -
