شاجوانى فلیپین به گولـله كوژرا
به‌پێی هه‌واڵێكى ڕۆژنامه‌ى " میرۆر"ى به‌ریتانى، چوارشه‌مه‌ى ڕابردوو، مارى كریستیین بالاگتاس، شاجوانى فلیپین، به گولـله‌یه‌ك كه له ناو ماڵه‌كه‌ى خۆیدا له شارى بۆلاكان به سه‌رییه‌وه ده‌نرێت، كۆتای به ژیانی هات.
پۆلیسی ئه‌و وڵاته ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه دوو تاوانباره‌كه له دواى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه‌یان، هه‌ڵاتوون.
خۆلیۆ لیزاردۆ، سه‌رپه‌رشتیار له پۆلیسى فیلیپین، گوتى :" ئێمه به‌دواى چه‌ند سه‌ره داوێكى تاوانه‌كه‌وه‌ین، له‌نێو ئه‌وانه‌ش كه‌سێك كه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستى له گه‌ڵ مارى هه‌بووه".
گوتیشی:" ئێمه پێمانوایه، تاوانه‌كه به چه‌كێك ئه‌نجامدراوه، كه به‌كرێ وه‌ریانگرتووه".
ڕوونیكرده‌وه، كه قه‌باغى فیشه‌كه‌كه‌یان له شوێنى تاوانه‌كه دۆزیوه‌ته‌وه و له جۆرى عه‌یار 45ـه، شایه‌تحاڵه‌كانیش دوو كه‌سیان له گه‌ڕه‌كه‌كه بینیوه و دواتر هه‌ردووكیان به ماتۆڕسكیلێك هه‌ڵاتوون.
مارى كه نازناوى "تین"ى هه‌یه، له ساڵانى 2009 و 2010 تاجى شاجوانى له‌سه‌رنرا. هاوكات خوێندكارى كۆلێژى ڕیجینا كارمیلی بو، هه‌رچه‌نده له دواى تاوانه‌كه به په‌له گه‌ینرایه نه‌خۆشخانه، به‌ڵام له ناو ئه‌مبوڵانسه‌كه گیانى له‌ده‌ست دا.
bas news -
