کۆریای باکوور: هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر سووریا نامانترسێنێت
لە راگەیێندراوێکدا کە لە کەناڵی فەرمی وڵاتەوە خوێندرایەوە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور رایگەیاند، ئەو هێرشە مووشەکییەی ئەمریکا دژ بە سووریا ئەنجامی دا، شیاوی لێخۆشبوون نییە.
وێڕای ئەوە هەڕەشە لە ئەمریكا دەكات و دەڵێت: هەر بۆیە زۆر بەتووندی واشنتن سزادەدەین. ئاماژەی بەوەش كرد كە هێرشە مووشەکییەکە پیۆنگیەنگ ناترسێنێت، هەرچەندە هەندێک دیپلۆماتکاری وڵاتان بەو جۆرە قسەدەکەن کە ئەو هەنگاوەی ئەمریکا هۆشداریدانێکە بە ژمارەیەک وڵات.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە: ئەو هێرشە مووشەکییەی ئەمریکا دەریخست کە دەبێت کۆریای باکوور پەرە بە پرۆگرامە ئەتۆمی و مووشەکییەکەی بدات بۆ ئەوەی بتوانێت رووبەڕووی هەڕەشەکان ببێتەوە.
وەكو وڵامدانەوەی تاوانی بۆردوومانكردنی شارۆچكەی خان شەیخوونی سووریا بە گازیی كیمیایی لەلایەن هێزەكانی سووریاوە، كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 100 كەس و برینداربوونی نزیكەی 500 كەسی دیكە، رۆژی هەینی 7-4-2017، ئهمریكا به 59 مووشهكی تۆماهۆك هێرشی كرده سهر بنکەی فڕۆکەوانی شعێرات، كه پێش چهند رۆژێك لهو بنكهیهوه هێرشی كیمیایی كرایه سهر هاووڵاتیانی سیڤیل و، نزیكەی 20 فڕۆكەی سەربازی تێكشكێندران.
دەقی هەڵوێستی كۆریای باكوور لەبارەی هێرشەكەی ئەمریكا بۆ سەر سووریا لەزاری بێژەری کەناڵی فەرمی کۆریای باکوورەوە:
واقیعی ئێستا ئەوە دەسەلمێنێت کە هەر کارێکی دووژمنکارانە دەبێت تەنها لەڕێگەی هێزەوە وەڵامی بدرێتەوە. هەر بۆیە ئێمە هەنگاوێکی باشمان ناوە کاتێک کارمان بۆ بەهێزکردنی هێزە ئەتۆمییەکەمان کردووە.
ئێمە لە هەموو بوارێکەوە توانای پارێزگاریکردن لەخۆمان بەهێز دەکەین، بۆ ئەوەی بتوانین وەڵامی کارە نەشیاوەکانی ئەمریکا بدەینەوە و بە پشتبەستن بە هێزی خۆمان پارێزگاری لە خۆمان بکەین.
رووداو
