ئەردۆگان: ئیستا رێژهیهك دیاری ناكهم، بهڵام دهتوانم بڵێم جیاوازی ههیه و به بهردوامبوونی كات، ئهو جیاوازییهش بهردهوام دهبێت
به پێی ئهو راپرسیانەی لەبارەی ریفراندۆمی دەستووری توركیا كراون، دەنگی نا بە جیاوازییەكی زۆر كەم لە پێشە.
ئەردۆغان لە چاوپێكەوتنێكی ھاوبەشی تەلەفیزیۆنی لە وەڵامی پرسیارێك لە بارەی رەخنەی لایەنەكانی بەرامبەر كە بە تاكرەوی تۆمەتباری دەكەن، گووتی "یەك كەس یەك كەس دەڵێن، ئێمە نییەتێكی ئەوتۆمان نییە، ئێمە بە عەقلی بە كۆمەڵ سیاسەت دەكەین".
لە لایەكی دیكەوە، جێگری سەرۆكی پارتی كۆماری گەل ـ جەھەپە ئەردال ئاكسونگەر رێژەی دەنگی "نا"ی ھەر یەك لە دەنگدەرانی پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەپێدان و پارتی ئۆپۆزسیۆنی بزووتنەوەی نەتەوەیی – مەھەپە لە ریفراندۆمی دەستوور ئاشكرای كرد.
ئەردال لەم بارەوە گووتی "10% دەنگدەرانی ئاكەپە و 80% دەنگدەرانی مەھەپە بە نا دەنگ بە ریفراندۆمی دەستوور دەدەن ".
پرۆژە یاسای ھەمواركردنەوەی دەستووری توركیا لە لایەن ھەردوو پارتی ئاكپارتی و مەھەپە ئامادەكرا و بە دەنگی پەرلەمانتارانی ھەردوو لا پەسندكرا.
جێگری سەرۆكی جەھەپە ھەر لە بارەی دەنگدەرانی ئاكپارتی و مەھەپە گووتی "نزیكەی 10% دەنگدەرانی ئاكەپە ھێشتا بڕیاریان نەداوە بچنە سەرسندووقەكانی دەنگدان و لە دەنگدەرانی مەھەپەش لە نێوان %30 تا 33% بە بەڵێ دەنگ دەدەن و 50% بە نا دەنگ دەدەن و نزیكەی 20% بڕیاریان نەداوە".
ئەو بەرپرسەی جەھەپە پێی وایە بە گشتی 80% دەنگدەرانی مەھەپە بە "نا" دەنگ بە ریفراندۆمی دەستوور دەدەن.
ههر لهمبارهوه دهڵێت له نێوان 3% تا 5% دهنگدەرانی جەھەپە ئەگەری ئەوەی ھەیە نەچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان. لە دەنگدەرانی ھەدەپەش نزیكەی 18% ناچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان.
پەرلەمانی توركیا لە كاتی گەنگەشەكردنی پرۆژی یاسای ریفراندۆمی دەستوور چەندین شەڕی دەستەویەخەی پەرلەمانتارانی بە خۆوە دیت، كە دواترینیان شەڕی دەستەویەخەی ژنە پەرلەمانتاران بوو.
ریفراندۆمی دەستووری توركیا رۆژی 16 ئەم مانگە (16 نیسانی 2017) بەڕێوە دەچێت.
K24
