ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر گۆڕانكاری له پڕۆژه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه ده‌كات
كۆتایی ساڵی رابردوو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر، پڕۆژه‌یه‌كی له‌باره‌ی سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه‌وه په‌سه‌ندكردو دواتریش له‌لایه‌ن هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆكه‌وه په‌سه‌ندكرا، پاشان پڕۆژه‌كه ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرا، به‌ڵام كۆتایی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه.
به‌پێی پڕۆژه‌كه، پاشه‌كه‌وتی موچه بۆ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك، ده‌خرێته‌سه‌ر حسابێكی بانكی‌و فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن قه‌رزی حكومه‌تی پێبده‌نه‌وه، به‌ڵام دوای ره‌وانه‌كردنی پڕۆژه‌كه له‌مانگی شوباتدا حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه.
ئازاد كورچی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر به‌خه‌ندان-ی وت"لیژنه‌ی دارایی و چه‌ند كه‌سێكی پسپۆڕ دیراسه‌ی ئه‌و وه‌ڵامه ده‌كه‌ن كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌هۆیه‌وه پڕۆژه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه، دوای ته‌واوبوون و چاره‌سه‌ركردنی پڕۆژه‌كه جارێكی تر ره‌وانه‌ی حكومه‌تی ده‌كه‌ینه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تێبینییه‌كانی حكومه‌ت له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه له‌ژێر دیراسه‌دایه "حكومه‌ت پاساوی هه‌یه كه‌به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌وه ناتوانرێت پڕۆژه‌كه‌ی جێبه‌جێبكات چونكه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی حكومه‌ت".
به‌پێی ناوه‌ڕۆكی پڕۆژه‌كه، هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك موچه‌ی پاشكه‌وتكرابێت، هه‌ژمارێكی بانكیی بۆ ده‌كرێته‌وه‌و بڕی پاشكه‌وته‌كه ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژماره بانكییه‌كه، به‌ڵام فه‌رمانبه‌ران ده‌توانن ته‌نها بۆ پێدانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت به‌كاری بهێنن وه‌ك قه‌رزی ئاو و كاره‌باو باجه‌كان.
به‌وته‌ی ئازاد كورچی، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران سێ تێبینی سه‌ره‌كی و سێ تێبینی لاوه‌كیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه بۆ نوسیون، ده‌ڵێن، بانكی پێشكه‌وتوو له‌هه‌رێمدا نیه بتوانێت ئه‌و پڕۆژه‌یه جێبه‌جێبكات، هه‌روه‌ها له‌سه‌دا 90ی موچه‌خۆران چه‌كی بانكیان نییه و هێشتا دیارنییه رێژه‌ی قه‌رزی موچه‌خۆران چه‌نده له‌سه‌ر حكومه‌ت.
تێبینییه لاوه‌كییه‌كانی حكومه‌ت پێكهاتوون له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بێت و حكومه‌ت ئه‌و قه‌رزانه‌ی كه‌لای هاوڵاتیانه نه‌یدرێته‌وه ئه‌وا داهاتی حكومه‌ت كه‌مده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هاتوو قه‌رزه‌كان به‌و شێوه‌یه ببڕدرێت خه‌ڵك چیتر قه‌رزه‌كانی ناداته‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ناعه‌داله‌تی دروستده‌بێت كه‌له‌ناو خێزاندا ته‌نها یه‌ك كه‌س ده‌توانێت به‌كاریبهێنێت، هه‌روه‌ها ده‌كرێت ئه‌و چه‌كه بفرۆشرێته‌وه.
بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێم بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی به‌شێك له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له سه‌ره‌تای ساڵی 2015 جێبه‌جێكراو به‌پێی سیسته‌مه‌كه، مانگانه بڕێك له موچه له نێوان سه‌دا 20 بۆ سه‌دا 75 پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت، تائێستا حكومه‌ت میكانیزمی دانه‌وه‌ی ئه‌و پاشه‌كه‌وته‌ی دیارینه‌كردووه.
خەندان
