داعش له رۆژی گشتپرسییدا هه‌ڕه‌شه له توركیا ده‌كات
له گۆڤاری ناوبراودا كه مانگانه به زمانی توركی و عه‌ره‌بی دێته وه‌شان، داعش ئاماژه‌ی داوه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له توركیا له گشتپرسییدا به نه‌خێر ده‌نگ بده‌ن كافرن و به به‌ڵێش ده‌نگ بده‌ن هەر كافرن، چونكه پێویسته ته‌نیا یاساكانی خودا جێبه‌جێ بكرێت نه‌ك یاسایه‌كی دیكه، هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور كارێكی كافرانهیه، بۆیه داوا ده‌كات هیچ كه‌سێك نه‌چێته سه‌ر سندوقی ده‌نگدان.
داعش له‌و گۆڤاره‌دا داوا له لایەنگرانی ده‌كات له توركیا، كه له رۆژی گشتپرسیدا هه‌موو بنكه‌كانی ده‌نگدان بسوتێنن و وێرانی بكه‌ن، چونكه ئه‌و یاسایه‌ی ده‌نگی بۆ ده‌درێت دژی یاساكانی خودایه.
هه‌مان ئاگاداری گرووپی تیرۆریستی داعش، به زمانی عه‌ره‌بیش له هه‌مان گۆڤاردا بڵاوكراوه‌ته‌وه و له به‌رگی یه‌كه‌میشدا دایاناوه.
باسنيوز
