دوای هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا به‌ره‌یه‌كی نوێی ناكۆكی ده‌كرێتەوە
زۆرێك له وڵاتان له رێگه‌ی به‌یاننامه‌وه پشتگیریان له‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكا كرد و داوایان كرد به‌رده‌وام بێت له هێرشكردنه سه‌ر ئه‌سه‌د، چونكه چه‌كی كیمیایی دژی هاووڵاتیانی خۆی به‌كار هێناوه، به‌ڵام رووسیا و ئێران به توندی دژی وه‌ستانه‌وه. توركیاش یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی ده‌ستخۆشی له ئه‌مەریكا كرد، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا داوای كرد هێرشه‌كان به‌رده‌وام بن.
دوای ئه‌وه‌ی به هۆی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی رووسی له‌لایه‌ن توركیاوه له مانگی 11ی ساڵی 2015 په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و رووسیا پێی نایه قۆناخێكی خراپەوە، هه‌موو په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسی و ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتری راگرت، له هه‌نگاوێكی چاوهڕوانهكراویشدا ئه‌ردۆگان داوای لێبووردنی له رووسیا كرد و سه‌ردانی رووسیاشی كرد تا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتری باش بكه‌نه‌وه، ئه‌وه بوو رووسیا پێشوازی له‌و هه‌نگاوه كرد و 70%ی په‌یوه‌ندی ئابووری و دیبلۆماسیان ئاسایی كرده‌وه.
بەڵام كاتێ له به‌ره‌به‌یانی 7/4/2017دا ئه‌مەریكا به مووشه‌كی تۆماهۆك په‌لاماری سووریای دا، ئیدی رووسیا و توركیا دووباره نێوانیان ساردی تێكه‌وته‌وه. دوور نییه دووباره په‌یوه‌ندی ئابووری و دیبلۆماسیان به‌ره‌و قۆناخێكی خراپ بچێت.
رووسیا به ئاشكرا داوای مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌موو هێرشێك بۆ سه‌ر ئه‌سه‌د به هێڵی سوور ده‌زانێت، به‌ڵام توركیا هه‌ر له یه‌كه‌م هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوه‌خۆ له سووریا له ساڵی 2011 داوای لادانی ئه‌سه‌دی كردووه و به دیكتاتۆر و خوێن‌ڕێژ وه‌سفی كردووه، به ئاشكراش هاوكاری ئۆپۆزسیۆنی سووریای كردووه بۆ لادانی ئه‌سه‌د.
به‌ڵام دوای ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان رووسیا و توركیا، هه‌موو هه‌وڵێكی رووسیا بۆ ئه‌وه بووه بڕوا به توركیا بهێنێ كه دان به مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بنێت، بۆیه مه‌ولوود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی توركیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتبووی له سووریا له‌گه‌ڵ ئه‌مری واقیعدا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، كه مه‌به‌ستی ئه‌سه‌د بوو.
میدیاكانی توركیاش بڵاویان كرده‌وه كه توركیا زانیویه‌تی له رووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا له سووریا كه‌وتووه‌ته ناو هه‌ڵه‌وه، بۆیه به نهێنی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریادا له جه‌زائیر كۆبووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكیش رێككه‌وتوون، كه دیارترینیان نه‌هێشتنی ئه‌و فیدراڵییهتهیه كه له رۆژئاوا دروست بووه.
ئێسته توركیا داكۆكی ده‌كات له نه‌مانی ئه‌سه‌د و پشتگیری له ئه‌مەریكا ده‌كات، به پێچه‌وانه‌وه رووسیا ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كات و داوا ده‌كات دووباره نه‌بێته‌وه، ئه‌مه‌یش وای كردووه توركیا و رووسیا ساردییه‌ك بكه‌وێته نێوانیانه‌وه له په‌یوه‌ندی دیبلۆماسیدا، هه‌روه‌ها زۆرێك پێیان وایه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی توركیا په‌یامێكه بۆ رووسیا، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له سووریا به یه‌كه‌وه هه‌نگاو بنێن پێویسته خۆی له یه‌په‌گه دوور بگرێت و هاوكاری سه‌ربازییان نه‌كات.
باسنيوز
