ئاكشه‌نه‌ر: ئه‌گه‌ر ده‌نگی به‌ڵێ زیاتر بێت زیانی گه‌وره به‌ر ئه‌ردۆگان ده‌كه‌وێت
ئاكشه‌نه‌ر له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك رۆژنامه‌نووس له ئه‌نكه‌را، باسی له بارودۆخی ئێستەی توركیا كرد، هه‌روه‌ها هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ گشتپرسی توركیا كرد.
ئه‌و له به‌شێكی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی دا، ئه‌گه‌ر له گشتپرسی كه بڕیاره 16ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام بدرێت بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌نگی به‌ڵێ زیاتر بوو، ئه‌وكات زۆرترین زیان به‌ر ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان ده‌كه‌وێت.
له باره‌ی ئه‌و زیانانه‌ی كه ئه‌ردۆگان به‌ری ده‌كه‌وێ له سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تیدا، ئاكشنه‌ر گوتی "ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ی له ده‌ستووردا بۆ سه‌رۆك كۆمار دیاری كراون، هیچ سه‌رۆكێك ناتوانێ جێبه‌جێیان بكات و ئه‌ركی زۆر ده‌بێت، بۆیه زیانه‌كه به‌ر ئه‌و ده‌كه‌وێ و ناتوانێت ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ی بۆی دیاری كراوه به ته‌واوی به‌كاریان بهێنێت، بۆیه پێویسته سیسته‌م وه‌كو خۆی په‌رله‌مانی بێت نه‌ك سه‌رۆكایه‌تی".
باسنيوز
