سەدر داوای دەست لەکار کێشانەوە لە ئەسەد دەکات

 سەدر داوای دەست لەکار کێشانەوە لە ئەسەد دەکات
رێبەری رەوتی سەدر داوای دەست لەکار کێشانەوە لە سەرۆکی رژێمی رژێمی سووریا دەکات.

لە پەیامێکدا، کە لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردووەتەوە، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و یەکێک لە مەرجەعەکانی شیعە داوا لە وڵاتانی دەرەکی دەکات لە سووریا بکشێنەوە.

موقتەدا سەدر لە پەیامەکەیدا بە باشی دەزانێ بەشار ئەسەدی سەرۆکی رژێمی سووریا دەست لەکار بکێشێتەوە، ”پێموایە باشترە سەرۆک بەشار واز لە دەسەڵات بهێنێت“ و کورسیی دەسەڵات رادەستی خەڵکی دیکە بکات ”پێش ئەوەی کار لەکار بترازێ“.

رێبەری رەوتی سەدر دەست لەکار کێشانەوەی بەشار ئەسەد بە هۆکاری سەرەکیی دوورخستنەوەی سووریا لە کارەسات و مەینەتیی دەزانێت.

شەڕی ناوخۆیی سووریا لە مانگی ئاداری 2011ـەوە لە نێوان گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و رژێمی ئەو وڵاتە دروست بووە و بووەتە هۆی کوژرانی لانی کەم 400 هەزار هاووڵاتیی و ئاوارەبوونی زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسی دیکە.








باسنيوز
Top