بۆردوومانكردنی كۆشكه‌كه‌ی ئه‌سه‌د یه‌كێك له بژاره‌كانی ئه‌مریكا بووه
كاتێكی تره‌مپ وێنه‌ی قوربانیانی كیمیابارانكردنه‌كه‌ی ئه‌سه‌دی بینی، گووتی"ئه‌مه شه‌رمه‌زارییه بۆ مرۆڤایه‌تی"، هه‌ر بۆیه 59 مووشه‌كی تۆماهۆكی له فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی شه‌عیرات دا، چونكه فڕۆكه‌كانی ئه‌سه‌د له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌وه چوو بوون بۆ بۆردوومانی"خان شێخون" له شاری ئه‌دلب.
ماكماسته‌ر و ماتیس، سێ بژاره‌یان خستبووه به‌رده‌ستی تره‌مپ، دواتر كردبوویان به دوو، یان چه‌ندین بنكه‌ی سه‌ربازی بۆردومان بكرێت، یان بنكه‌ی ئاسمانی شه‌عیراتی نزیك شاری حمس.
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه" دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر، سه‌رۆك گوتوویه‌تی، ده‌بێت كه‌مترین زیانی مرۆیی له ریزی رووس و عه‌ره‌به‌كانی ناو بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌سه‌د بكه‌وێته‌وه، بۆیه ته‌نها بژاره‌ی تۆماهۆكبارانكردنی بنكه‌ی شه‌عیراتی لاپه‌سه‌ند بووه".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه گوتوویه‌تی" بژاره‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وه بووه، كۆشكه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بكرێته ئامانج كه كه‌وتووه‌ته به‌رزاییه‌كی رۆژئاوای شاری دیمه‌شقه‌وه، به‌ڵام دواتر بڕیار له بۆردوومانی بنكه‌ی شه‌عیرات دراوه".
K24
