وڵاتان پشتگیری له بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ڕژیمی سووریا ده‌كه‌ن
فه‌ره‌نسا كه پێشتر له هێرشه‌كه ئاگادار كرابووه‌وه، رایگه‌یاند ئاینده‌ی سووریا به مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د سه‌ر ناگرێت و ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی خستنه‌ڕووی هه‌ڵوێستی خۆیه‌تی هه‌روه‌ها دوای بۆردومانه‌كه بریتانیا پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌م هێرشه ده‌ربڕی.
هه‌ر ئه‌مڕۆ نه‌عمان كورتولموش جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ربڕی و داواشی كرد سزای توند به‌سه‌ر ڕژێمی سووریا بسه‌پێنرێت هه‌روه‌ها عه‌ره‌بستانی سعوودیه وه‌ك یه‌كه‌م وڵاتی عه‌ره‌بی پشتگیریی خۆی بۆ ئه‌م هێرشه ده‌ربڕی.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه بڵاویكرده‌وه رژێمی سووریا به‌رپرسیاری ئه‌م هێرشه‌یه سه‌ربازییه بۆ سه‌ر سوریا و ده‌شڵێت ئه‌م بڕیاره بوێره‌ی تره‌مپ نیشانده‌ری وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تاوانه‌كانی رژێمه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌ی، كه كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی شكستی هێناوه له دانانی سنووری بۆ ئه‌م رژێمه.
باسنيوز
