به‌پێی خۆی چووه بنكه‌ی پۆلیس و ده‌ڵێت: من له ئوممه‌تی محه‌مه‌د به‌رپرسم
سه‌باره‌ت به خۆڕاده‌ستكردن و سه‌ردانیكردنی بنكه‌ی پۆلیس، ده‌ڵێت: "ته‌نها له خودی خۆم به‌رپرس نیم، به‌ڵكو به‌رامبه‌ر به ئوممه‌تی محه‌مه‌د به‌رپرسم".
دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی میترۆی شاری سان پترس بێرگی رووسیا، كه به‌هۆیه‌وه 10 كوژران و نزیكه‌ی 30 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، به‌شێك له میدیا رووسییه‌كان و جیهانییه‌كان، وێنه‌ی ئیلیاسیان بڵاوكرده‌وه، كه به‌ر له ته‌قینه‌وه، له كامێراكانی چاودێری ئه‌و شوێنه ده‌ركه‌وتووه.
میدیاكان له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆكان، ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو، گوایه ئه‌و پیاوه، گومانلێكراوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی میترۆی سان پترس بێرگه، به‌ڵام دواتر بێ‌تاوان ده‌رچوو.
دوای چه‌ند رۆژێك لێكۆڵینه‌وه، حكوومه‌تی رووسیا ئه‌نجامده‌ری سه‌ره‌كی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، كه‌سێكی قیرغزستانی، ئه‌كبه‌ریوون جه‌لیلۆف، له‌دایكبوونی ساڵی 1995، كرده‌وه خۆكوژییه‌كی ئه‌نجامداوه.
K24 -
