فڕۆکەیەکی F16ی ئەمریکا دەكەوێتە خوارەوە

فڕۆکەیەکی F16ی ئەمریکا دەكەوێتە خوارەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە لە ویلایەتی ماریلاندی ئەمەریکی فڕۆکەیەکی F16 کەوتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکە بەھۆی سیستەمی خۆھەڵدان رزگاری بوو و گەیەندرایە نەخۆشخانە.


لە دووری 10 کیلۆمەتر لە واشنتۆنی پایتەختەوە فڕۆكە F16ەكە کەوتووەتە خوارەوە و فڕۆکەوانەکەش بەھۆی سیستەمی خۆھەڵدانەوە لە رووداوەکە رزگاری بووە.


فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی واشنتۆن رایگەیاند کە فڕۆکەكە لە بنکەی سەربازی ئاسمانی ئاندرێوسەوە ھەڵساوە، لە مەشقێکی ئاساییدا کەوتووەتە خوارەوە.


دەسەڵاتدارانی ئەمەریكا باسیان لە هۆكاری كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكە نەكردووە.
bas news -
Top