کۆشکی سپی یەکەم وێنەی هاوسەری ترەمپ بڵاو دەکاتەوە

کۆشکی سپی یەکەم وێنەی هاوسەری ترەمپ بڵاو دەکاتەوە
ماڵپەڕی فەرمیی کۆشکی سپی (کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا) یەکەم وێنەی هاوسەری سەرۆکی وڵاتەکە بڵاو دەکاتەوە.



لە وێنەکەدا، میلانیا ترەمپ‌ی هاوسەری دۆناڵد ترەم، سەرۆکی ئەمریکا، بە جلێکی رەشی فەرمی دەردەکەوێت.



میلانیا ترەمپ‌ی تەمەن 46 ساڵ، لە کۆمێنتێکدا لەگەڵ وێنەکە، رایگەیاندووە، کە شانازیی بەخۆی دەکات بەوەی ژنی یەکەمی ئەمریکایە.



میلانیای خانمە نمایشکار، لە ساڵی 1970 لە سلۆڤینیا لە دایک بووە، دواتر بەرەو ئەمریکا کۆچی کردووە و لە ساڵی 2001 رەگەزنامەی ئەمریکی وەرگرتووە و لە ساڵی 2005یش هاوسەرگیریی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کردووە.


basnews -
Top