گومان دەكرێت تەقینەوەكەی رووسیا خۆكوژی بووبێت

گومان دەكرێت تەقینەوەكەی رووسیا خۆكوژی بووبێت
ئاژانسی ئینتەرفاکسی رووسی لە زاری بەرپرسانی ئەو وڵاتە بڵاویکردووەتەوە، گومانی زۆر هەیە تەقینەوەکەی سان پێترسبێرگ خۆکوژی بووبێت.

بەگوێرەی بەدواداچوونی میدیا رووسییەکان، تەقینەوەكە لەلایەن خۆکوژێكی رووسی بەڕەچەڵەک قیرغزستانی بەناوی ئەكبەرجان جەلیلۆڤ تەمەنی 22 ساڵ ئەنجامدراوە. بەپێیكامێراكانی چاودێری خۆكوژەكە ئافرەتێكیشی لەگەڵ بووە، بەڵام هیچ وێنەیەكی بڵاونەكراوەتەوە.

رۆژی دووشەممە 3-4-2017، لەنێو میترۆیەکی شاری سان پێترسبێرگ لە رووسیا تەقینەوەیەک روویدا. بەهۆیەو زۆرتر لە 10 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیكەی 50 کەسی دیکەش بریندار بوون.

تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی تەقینەوەکەی لەئەستۆ نەگرتووە و، بەفەرمیش دەزگا ئەمنییەکانی رووسیا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ئەنجامدەری تەقینەوەکە بڵاونەكردووەتەوە.

،پێشتر گرووپی چەکداری لە قەوقازی باکووری رووسیا هێرشیان ئەنجامداوە، بەشداری رووسیاش لە شەڕی دژی گرووپە چەکدارەکان لە سووریا وڵاتەکەی زیاتر کردووەتە ئامانجی هەڕەشەی ئەم گرووپە چەکدارانە.

هەمان رۆژی تەقینەوەكە میدیاكانی رووسیا بە پشتبەستن بە کامێراکانی چاودێری نێو میترۆكە، وێنەی گومانلێکراوێكیان بڵاوكردەوە و رایانگەیاند گومان دەکرێت ئەو کەسە ئەنجامدەری تەقینەوەکە بووبێت، بەڵام ئێستا گومانەكان لەسەر ئەو كەسە رەوینەونەتەوە.
bas news -
Top