ئێران دەریای سوور مینڕێژ دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 4/4/2017 پەیجی دژە تیرۆری کوردستان، بڵاوی کردووەتەوە کە بە گوێرەی ھەواڵێکی سکای نیوز، سەرچاوە سەربازییەکانی یەمەن، ئەوەیان زانیوە کە شارەزایانی سوپای پاسداران، لەکاتی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی یەمەن لە دەریای سوورەوە بەنھێنی چوونەتە حودەیدەی ژێر دەستی حوسییەکان.
سوپای پاسداران، لەو ڕێگەوە دەریای سووریان بە مینی دەریایی و بەلەمە دەریاییەکان مینڕێژ کردووە، بۆ ئەوەی لە داھاتوو ھێرش بکەنە سەر ئامانجەکانیان.
باسنيوز
