چه‌كدارانی بۆكۆحه‌رام22 ژن و كچ-یان له نه‌یجیریا فڕاند
له‌هێرشی یه‌كه‌مدا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، له‌گوندی بولكا نزیك له‌سنوری وڵاتی كامیرۆن چه‌كدارانی بۆكۆ حه‌رام 18 كچیان فڕاندوه.
هه‌روه‌ها له‌هێرشی دووه‌مدا دوێنێ هه‌ینی له نزیك گوندی دومبا له‌كه‌ناری ده‌ریاچه‌ی تشاد ئه‌نجامدراوه و چوار ژن-یان فڕاندوه.
به‌رپرسێكی لۆكاڵی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرابكرێت له‌ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه ڕایگه‌یاندووه، چه‌كدارانی بۆكۆ حه‌رام به ئۆتۆمبێلی جۆری پیكاب هێرشیان كردووه‌و 14 كچ كه‌له ته‌مه‌نیان لو 17 ساڵ كه‌متربووه فڕاندووه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش هه‌ڵهاتوون.
ئاماژه‌یبه‌شكردووه، چه‌كداره‌كان چوار كچی تریان ده‌ستگیركردووه كه ویستوویانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی گونده‌كه هه‌ڵبێن.
یه‌كێك له‌دانیشتوانی گونده‌كه به فرانس پرێسی وتووه، چه‌كداران ئه‌و كچانه‌یان فڕاندووه بۆ ئه‌وه‌ی بیانكه‌ن به هاوسه‌ری خۆیان.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو،"چه‌كداره‌كان ته‌قه‌یان له‌خه‌ڵكی گونده‌كه كردووه به‌ڵام ئه‌ودانیشتوانه‌ی كه هه‌ڵهاتوون ته‌قه‌یان لێنه‌كردوون".
ئه‌و هێرشكارانه سه‌ر به باڵی ئه‌بو مه‌سعه‌ب به‌رناوییه‌ن.
بزوتنه‌وه‌ی بۆكۆ حه‌رام له مانگی ئاداری 2015 به‌یعه‌تی به ڕێكخراوی داعش داوه، له‌مانگی ئابی ڕابردوو ئه‌بو مه‌سعه‌ب برناوی وه‌كو نوێنه‌ری داعش له ڕۆژئاوای ئه‌فریقیا دیاریكراوه.
بۆكۆ حه‌رام ڕێكخراوێكی ئیسلامی جیهادییه مانای ناوه‌كه‌ی به‌مانای( حه‌رامكردنی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوایی دێت) له ساڵی 2002 دامه‌زراوه له ساڵی 2014 "خه‌لافه‌تی" خۆی له شاری غووزه له باكووری نه‌یجریا راگه‌یاند.
دوای ئه‌وه‌ی به‌یعه‌تیان به داعش-دا بۆكۆحه‌رام ویلایه‌تی رۆژئاوای ئه‌فریقیای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی-یان راگه‌یاند له باكوری نه‌یجیریا.
xandan -
