میسی لە ئیتاڵیایە.. سەردانی پزیشکەکەی کردەوە

میسی لە ئیتاڵیایە.. سەردانی پزیشکەکەی کردەوە
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یەکەمی یانەی بەرشلۆنە بۆ دڵنیابوون لەباری تەندروستی گەڕایەوە بۆ لای پزیشکە تایبەتەکەی لە شاری فلۆرەنسای ئیتاڵیا.

پزیشکەکەی میسی ناوی جولیانۆ بۆسیرەو لەپێشتردا ئەو کوڕە ئەرجەنتینیە چارەسەرە پزیشکییەکانی لای ئەو کردووە، بۆ ئەوەی دڵنیابێت لەباری تەندروستی رووی لێکردووەتەوە، ئەم سەردانەی میسی وەک هەلێک وابوو، چونکە بەهۆی بوونی 5 کارتی زەردەوە ناتوانێت بۆ یارییەکەی رۆژی یەکشەممە بەرانبەر گرانادا ئامادەبێت.

بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بۆسیر رۆڵی گەورەی هەبووە لە بنبڕکردنی پێکانە لەدوای یەکەکانی میسی و ئەو پزیشکە بەرنامەی خواردنی بۆ داناوە، بەشێوەیەکی تەواوەتی چارەسەری ئەو کێشانەی میسی کردووە.

لەپێشتردا گۆڵکارەکەی ئەرجەنتین بەهۆی بەرنامە خۆراکییەکەیەوە کێشی بەرەو زیادبوون دەچوو، بەو هۆیەوە ماسوولکەکانی زیاتر تووشی پێکان دەبوون، بەڵام دوای ئەوەی بۆسێر بەرنامەی خۆراکی بۆ دانا ئێستا بەشێک لە کێشی لەشی دابەزیوە.

xandan -
Top