گرووپی بۆكۆحه‌رام 22 ئافره‌تى نه‌یجیرییان ڕفاند
شایه‌تحاڵه‌كان، به میدیا ناوخۆییه‌كانى نه‌یجیریایان ڕاگه‌یاندووه، له‌و دوو هێرشدا كه‌س زیانى پێنه‌گه‌یشتووه، هیچ هه‌وڵێكیش نه‌بووه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان".
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا، كه چه‌كدارانى بۆكۆحه‌رام، كاتژمێر شه‌شى به‌یانى چوونه‌ته سه‌ر كه‌مپی "مه‌مان نوور" و 14 كچى خوار ته‌مه‌ن 17 ساڵانیان ڕفاند.
چوار كچى دیكه‌ش ڕفێندرا، هه‌رچه‌نده هه‌وڵى هه‌ڵاتنیان دابوو، گوتیشیان :" ئه‌و چه‌كدارانه سه‌ر به باڵى ئه‌بو موسعه‌ب به‌رناوى_ن كه ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعش له‌دواى ئه‌وه‌ى به‌یعه‌تى پێدان له ئابى 2015 وه‌ك سه‌ركرده‌ى نوێی خۆرئاواى ئافریقیا دایمه‌زراندووه".
هێرشی دووه‌م له نزیك گوندى دۆمبا له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ى چاد ئه‌نجام درا، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى خاوه‌ن ئاژه‌ڵێك ڕه‌تیكردبووه پاره به‌و چه‌كدارانه بدات، له‌كاتى هه‌ڵاتنیدا ته‌قه‌یان لێ‌كرد و كوشتیان و 4 ئافره‌تى خێزانه‌كه‌شیان ڕفاند.
باسنيوز
