ئه‌مڕۆ لوتكه‌ی عه‌ره‌بی ده‌ست به‌كاره‌كانی ده‌كات
چاوه‌روانده‌كرێت كاره‌كانی لوتكه‌ی عه‌ره‌بی كه له ده‌ریای مردوو له ئوردون به‌ڕێوه‌ده‌چێت تایبه‌ت بێت به‌كێشه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌ب وه‌كو كێشه‌ی فه‌له‌ستین و كێشه‌كانی تری په‌یوه‌ندیدار به دۆخی یه‌مه‌ن و سوریا و عێراق و لیبیا.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی دووشه‌ممه له‌ده‌ریای مردوو كۆبوونه‌وه بۆ ئاماده‌كردنی چه‌ند پرۆژه بڕیارێك بۆ لوتكه‌ی عه‌ره‌بی و نوێنه‌ری فه‌له‌ستین داوای له وڵاته‌كان كردبوو، باڵوێزخانه‌كانیان له ئیسرائیل له ته‌لئه‌بیب بۆ قودس نه‌گوازنه‌وه.
ڕیاز مالكی وه‌زیری ده‌روه‌ی فه‌له‌ستین دوای كۆبوونه‌وه‌كه ڕایگه‌یاند، پرۆژه بڕیاری فه‌له‌ستینی كه پێشكه‌ش به لوتكه‌ی عه‌ره‌بی كراوه تێیدا داوا له هه‌موو وڵاتان ده‌كات كه باڵوێزخانه‌كانیان له ته‌لئه‌بیب بۆ قودس نه‌گوازنه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌له‌ستین كه به‌شداره له 28ه‌مین لوتكه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی هه‌روه‌ها وتبووی ، نێردراوی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له لوتكه‌ی عه‌ره‌بیدا ئاماده ده‌بێت و ئه‌وه‌شی به "گرنگ" وه‌سف كردووه.
تیمی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپ له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌ساڵی 2016 باسیان له گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كرد بۆ قودس، ئه‌و پرسه مشتومڕی لێكه‌وته‌وه‌و دواخرا بۆ دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه.
مایك پێنس له وته‌یه‌كیدا له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی كاروباری گشتی ئه‌مریكی-ئیسرائیلی (ئیباك) كه گروپێكی به‌هێزی فشاری ئه‌مریكی لایه‌نگری ئیسرائیله رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو رایگه‌یاند "تره‌مپ به‌جدی پرسی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌لئه‌بیبه‌وه بۆ قودس تاوتوێده‌كات".
ئیسرائیل قودس به پایته‌ختی هه‌میشه‌یی خۆی داده‌نێت و ده‌ڵێت قابیلی دابه‌شكردن نییه‌و ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م وڵاتان باڵیۆزخانه‌كانیان بۆ ئه‌و شاره بگوازنه‌وه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌دارانی ئیسرائیل دركیان به‌وه‌كردووه كه گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا ره‌نگه بارگرژی دروستبكات.
زۆرێك له هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا دژی ئه‌و كاره‌ن، به‌و پێیه‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ئه‌و شاره به پایته‌ختی خۆیان داده‌نێن.
خه‌ندان
