كۆبوونەوەی كۆمكاری عەرەبی لەبارەی پرسی ئێران

كۆبوونەوەی كۆمكاری عەرەبی لەبارەی پرسی ئێران

كۆمكاری عەرەبی لەبارەی پرسی دەستێوەردانەكانی ئێران لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەكە كۆدەبێتەوە.

لوتکەی کۆمکاری عەرەبی، لە بارەی پرسی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئێران و دەستێوەردانەكانی ئەو وڵاتە لە ناوچەكە كۆدەبێتەوە. ئەو كۆبوونەویە ئەمڕۆ لە ئاستی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لەم یەکێتییە دەستپێدەکات.

بڕیار وایە لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا بەیاننامەیەك لە لایەن لیژنەیەك لە نوێنەرانی چوار وڵاتی ئەندام لە كۆمكاری عەرەبی، سەبارەت بە دەستێوەردانەكانی ئێران و چالاكییەكانی لە ناوچەكەدا بڵاو بكرێتەوە.
payamner-
Top