پاڵێوراوێکی سەرۆکایەتیی ئێران داوای گەشتیاری حەڵاڵ دەکات
ڕۆستەم قاسمی یەکێک لە پاڵێوراوانی بناژۆخواز بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران کە بڕیارە ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، ڕایگەیاندووە کە ئێران بە هۆکاری شەرعی و ئیسلامی ناتوانێت پێشوازی لە گەشتیاری ئەوروپی بکات و لە بەرامبەردا دەبێ گەشتیاری ئیسلامی جێگایان بگرێتەوە.
سایتی ئینتخابی ئێران وتەکانی قاسمی پاڵێوراوی پۆستی سەرۆک کۆماری و وەزیری پێشووی نەوت لە کابینەی مەحمود ئەحمودی نەژادی بڵاو کردەوە کە دەڵێت "ساڵانە لە جیهاندا ٨٠ ملیۆن گەشتیاری حەڵاڵ هەن و پێویستە ئێرانیش بەرەو پێشوازی لە گەشتیاری ئیسلامی هەنگاو بنێت. " لەو بارەیەوە ناوبراو ئاماژەی بە گەشتیارانی عێراقی بۆ ئێران کردووە کە پێشتر ژمارەیان دەگەیشتە ١٠٠ هەزار کەس، بەڵام ساڵی ڕابردوو ئەو ژمارەیە بۆ دوو ملیۆن و ٧٠٠ هەزار گەشتیاری عێراقی بەرز بووەوە.
هەربۆیە قاسمی پێشبینی کردووە ئەگەر کێشەی پێدانی ڤیزا چارەسەر بکرێت، ساڵانە زیاتر لە ٨ ملیۆن گەشتیاری ئایینی لە عێراقەوە سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی ئێران دەکەن
payamner -
