پنتاگۆن كوشتنی سه‌ركرده‌یه‌كی باڵای قاعیده‌ی راگه‌یاند
پنتاگۆن له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه ئاسمانیه له 19 ئه‌م مانگه له هه‌رێمی بكتیكا ئه‌نجامدراوه و (قاری یاسین) سه‌ركرده‌ی دیاری قاعیده كوژراوه.
جیمس ماتیس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌كه‌دا رایگه‌یاند "كوشتنی قاری یاسین نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و تیرۆریستانه‌ی ناوی ئیسلام ده‌شێوێنن و خه‌ڵكی به تاوان ده‌كه‌نه ئامانج له دادوه‌ری رزگار نابن".
قاری یاسین به‌رپرسی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ساڵی 2008 بوو كه هوتێلێكی له ئیسلام ئاباد له پاكستان كرده ئامانج و به ده‌یان كه‌س كوژران كه له ناویاندا دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی هه‌بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی پاكستانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مریكا به فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان بووه له ئه‌فغانستان كه له ئه‌نجامدا قاری یاسین ناسراو به (ئوستاژ ئیسلام) كوژراوه.
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاری تیرۆر له پاكستان پاداشتێكی دوو ملیۆن روپیه‌یی (19000) دۆلار ته‌رخانكردبوو بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه زانیاری له باره‌ی قاری یاسین بدات كه ده‌ستی هه‌بووه له هێرشێكی ساڵی 2009 له دژی پاسێك له شاری لاهۆر له رۆژهه‌ڵاتی باكوری ئه‌و وڵاته كه له ئه‌نجامدا شه‌ش یاریزان و راهێنه‌رێكی به‌ریتانی بریندار بوون و هه‌شت پاكستانی-ش كوژرابوون.
خه‌ندان
