ئه‌مه‌ریكا سزا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك سه‌رمایه‌دار و كۆمپانیادا ده‌سه‌پێنێت

ئه‌مه‌ریكا سزا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك سه‌رمایه‌دار و كۆمپانیادا ده‌سه‌پێنێت
بەھۆی یارمەتیدانی بەرنامە سەربازییەكانی ئێرانەوە، ئەمریكا گەمارۆ دەخاتە سەر 30 كەسایەتی و كۆمپانیای ده‌ره‌كی و ده‌یانخاته‌ لیستی گەمارۆ نێودەوڵەتییەكانەوە.

ئەو 30 كەسایەتییە لە ھاووڵاتیانی وڵاتانی چین، كۆریای باكوور و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبین، كە 11 كەسیان بە ھۆی یارمەتی بەرنامە سەربازیی و موشەكییەكانی ئێرانەوە گەمارۆیان خراوەتە سەر.

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، 19 كەسایەتی دیكەش بەھۆی پێشێلكردنی رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان و گواستنەوەی تەكنۆلۆژیای ھەستیار بۆ یارمەتیدانی بەرنامە سەربازییەكانی ئێران گەمارۆیان خراوەتە سەر.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش رایگەیاندووە، گەمارۆكان لە رۆژی 21ی مارسەوە لە سەر كەسایەتی و كۆمپانیاكان جێبەجێ دەكرێت.

لەكاتی دەستبەكاربوونی دۆناڵد ترامپ وەك سەرۆكی ئەمریكا، ئەوە دووەم جارە بەھۆی بەرنامە مووشەكی و سەربازییەكانی ئێرانەوە، گەمارۆ دەخرێتە سەر ژمارەیەك كەسایەتی و كۆمپانیای ئێرانی و خارجی.
k24 -
Top