ئیسرائیل پهره به چاندنی ماریوانا دهدات
تا دێت بایەخی ئیسرائیل بۆ روەكی ماریوانە زیاتر دەبێت و لەوەشدا ئامانجیەتی وڵاتەكەی بكاتە نیشتیمانێكی سەرنجڕاكێش بۆ ئەو رووەكە.
بەگوێرەی خەمڵاندنەكانی ئیسرائیل لە 8 ساڵی داھاتوودا داواكاری لەسەر ئەو رووەكە دەگاتە 50 ملیار دۆلار لە ساڵێكدا، ھەر بۆیە حكوومەتی ئیسرائیل بەنیازە رێگە بە كۆمپانیا ناوخۆییەكان بدات بۆ ئەوەی ئەو رووەكە وەكو دەرمان رەوانەی دەرەوە بكهن.
یوڤاڵ لاندس كافت، سەرۆكی یەكەی رووەكە ھۆشبەرەكان لە وەزارەتی تەندرووستی ئیسرائیل, دهڵێت: "ھیچ شوێنێك لە جیھان ھێندەی ئێمە لەو رووەكانەی نیيە، ئێمە زۆر جۆرمان ھەیە، ھەروەھا زۆر بە باشیش سوود لەو رووەكانە وەردەگرین بۆ بەرههمهێنانی دەرمان، دەشمانەوێت ئەو بەرھەمانە بە ھەموو جیھاندا بڵاوبكەینەوە".
رووهكی ماریوانە, كه "ماریگوانا و ماریجوانا"شی پێدهگوترێت، لە زۆرێك لە وڵاتانی جیھان بە كارھێنان و كڕین و فرۆشتنی قەدەخەیە، چونكە وەكو ماددەیەكی ھۆشبەر مامەڵەی لهگهڵدا دهكرێت، تاكو ئێستاش ئیسرائیل 120 توێژینەوەی زانستی لەسەر ئەو رووەكە ئەنجام داوە، تا وەك دەرمانێك بەكاری بھێنرێت.
حكوومەتی تەلئەبیب ئاشكرایكردووە، بۆ ھەناردەكردنی ئەو رووەكە گفتووگۆیان لەگەڵ وڵاتانی ئوسترالیا، ئەڵمانیا و بەرازیل كردووە.
پۆڤ ئیتزیۆن, نوێنەری یەكێك لە كۆمپانیای ئیسرائیلییەكان دهڵێت: "ئەگەر تەماشای 2 تا 5 ساڵ لەمەوبەر بكەین دەبینین 3 خاڵی گرنگ لە بازاڕدا جێی سەرنجە، یەكەم شت دەبێت بیر لە بارەی بازاڕی ئەمریكای باكوور بكەیتەوە لە ئەمریكا و كەنهدا، ھەروەھا بازاڕی ئەوروپا و ئاسیاش، لەم سێیانەش بازاڕی ئەمریكا پێشكەوتووترینە، من باوەڕم وایە ئەو 3 بازاڕە بەردەوام دەبن لە كڕینی بەرھەمە تەكنەلۆژیاكانی ئێمە".
ساڵی رابردوو تەنھا ئەمریكا 100 ملیۆن دۆلار وەبەرھێنانی لە كشتوكاڵكردن و پێشخستنی رووەكی ماریوانە له ئیسرائیل خەرج كردووە.
ئەمریكییەكان دەیانەوێت ئەو بەرھەمە لە ئیسرائیل پێشبخەن و وەكو دەرمان رەوانەی وڵاتەكەی خۆیان و جیھانی بكەن، چونكە چاوەرێ دەكرێ لە ساڵی 2020 دا، ئەم رووەكە تەنھا لە ئەمریكا 20 ملیار دۆلار بازاڕی ھەبێت.
k24 -
