لەندەن؛ دژی چونەدەرەوە لەیەكێتی ئەوروپا خۆپیشاندان بەڕێوەچوو
مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو زۆرینەی هاوڵاتیانی بەریتانیا لەراپرسییەكدا دەنگیاندا بەدەرچونی وڵاتەكەیاندا لەیەكێتی ئەوروپا.
ئەمڕۆ شەممە، هەزاران كەس لە لەندەن پایتەختی بەریتانیا رێپێوانیان لە لەندەن ئەنجامدا، بەمەبەستی نارەزایی دەربرین لە دژی هاتنەدەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا كە بەر لە 44 ساڵ لەمەوبەر بووە ئەندام تیایدا.
رێپێوانەكە بەدروشمی لەپێناو (یەكێتی بۆ ئەوروپا) بەڕێوەچوو، لەبەردەم گۆڕەپانی پەرلەمان لەندەن كۆتایی پێهات، كەلە هەفتەی رابردودا بوە شانۆی هێرشێكی تیرۆریستی و بەهۆیەوە چواركەس گیانیان لەدەستدا.
لەدەستپێكی خۆپیشاندانەكەیادا بەشداربووان خولەكێك بەبێدەنگی راوەستان بۆ یادی قوریانیانی هێرشە تیرۆریستیەكەی لەندەن .
رۆژی چوارشەممە، هاوڵاتیەكی بەریتانی بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا خۆی کرد بەناو ئەو کەسانەی بەپیادە بەسەر پردەکەدا دەڕۆیشتن و دواتریش خۆی کێشا بەدیواری دەوری بینای پەرلەمانی بەریتانیا، دوای ئەوەی بەچەقۆ لەپۆلیسێکی دا، لەلایەن پۆلیسێکی دیکەوە تەقەی لێ کراو کوژرا.
بەوتەی پۆلیس تائێستا بەهۆی ئەو پەلامارەوە پێنج كەس كوژراون و 50 كەسی دیكە برینداربوون.
خۆپیشاندەران لەكاتی بەرێكەوتنیاندا بۆ بەردەم پەرلەمان ئاڵای یەكێتی ئەوروپایان بەرزكردبووەوەوە، چەندین دروشمیان دەوتەوە لەوانە "برێخت بوەستێنن"و "لەدایكبوونت پیرۆز یەكێتی ئەروپا" وەك ئاماژەیەك بۆ 60هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیەكە كە لە ئێستادا لە رۆمادا یادەكە دەكرێتەوە.
جۆس دێنیز بەشداربویەكی خۆپیشاندانەكە، كە لە بریستۆڵی خۆرئاوای ئینگلتەراوە بەرێكەوتبوو بەرۆیتەرزی راگەیاند، "ریفراندۆمەكە گوزارشت لە رایگشتی ناكات ئێمە شتی زۆرماوە لەدەستی بدەین لەروویی ژینگەیی و سیاسی و داراییەوە".
xandan -
