هێرشبه‌ره‌كه‌ی له‌نده‌ن له‌سعودیه "مامۆستای زمانی ئینگلیزی بووه"
ئه‌مڕۆ بی بی سی بڵاویكرده‌وه، خالید مه‌سعود له‌ساڵی 2008 بۆ ماوه‌یه‌ك له سعودیه كاریكردووه.
باڵیۆزخانه‌ی سعودیه له به‌ریتانیا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "خالید مه‌سعود له تشرینی دووه‌می 2005 بۆ تشرینی دووه‌می 2006 ، هه‌روه‌ها له نیسانی 2008 بۆ نیسانی 2009 له‌سعودیه بووه‌و وه‌كو مامۆستای زمانی ئینگلیزی كاریكردووه دوای وه‌رگرتنی ڤیزه‌ی كاركردن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌ساڵی 2015، خلید ڤیزه‌ی عه‌مره‌ی وه‌رگرتووه له‌رێگه‌ی بریكارێكی باوه‌ڕپێكراوه‌وه‌و چووه‌ته سعودیه له‌نێوان سێ بۆ هه‌شتی مانگی ئازار.
باڵیۆزخانه‌ی سعودیه له به‌ریتانیا باسی له‌وه‌كردووه، خالید هیچ تۆمارێكی تاوانكاری نه‌بووه له‌سعودیه.
خالید كه هاوڵاتییه‌كی به‌ریتانییه، ئێوارەی 22ی ئەم مانگە بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندا خۆی كرد بەناو ئەو كەسانەی بەپیادە بەسەر پردی وێستمینستێری نزیك باڵەخانەی پەرلەمانی بەریتانیا دەڕۆیشتن و دواتریش خۆی كێشا بەدیواری دەوری بینای پەرلەمان دا، دوای ئەوەی بەچەقۆ لەپۆلیسێكی دا، لەلایەن پۆلیسێكی دیكەوە تەقەی لێ كرا‌و كوژرا.
لێكۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن، ده‌یانه‌وێت زانیاریان ده‌ستبكه‌وێت له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی خالید مه‌سعودو ئه‌و شوێنانه‌ی سه‌ردانی كردووه.
پۆلیس هه‌روه‌ها ناوی قوربانی چواره‌می ئاشكراكرد كه ناوی لیزلی روده‌و ته‌مه‌نی 75 ساڵه‌و دانیشتوی باشوری له‌نده‌ن بووه‌و خالید مه‌سعود به ئۆتۆمبیله‌كه‌ی خۆی پێدا كێشا له‌سه‌ر پردی ویستمنستر.
پۆلیس هه‌روه‌ها ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سی دیكه‌ی راگه‌یاند، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیان به دۆسیه‌كه‌وه.
بەوتەی پۆلیس تائێستا بەهۆی ئەو پەلامارەوە پێنج كەس كوژراون و 50ی تر برینداربوون كە باری تەندروستی سیانیان ناجێگیرە.
مارك راولی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی له‌نده‌ن راگه‌یاند، دوو پۆلیس تائێستا له نه‌خۆشخانه‌ن و برینه‌كانیان سه‌خته.
به‌وته‌ی پۆلیس، خالد مەسعود ناوی راسته‌قینه‌ی " ئەدریان راسل" بووە زۆر ناوی خوازراوی بەكارهێناوەو لەئێستادا لێكۆڵینەوە دەكرێت لەوەی ئایا هەر خۆی ئەو پەلامارەی ئەنجامدراوە یاخود لەلایەن كەسانی ترەوە داوای لێكراوە.
xandan -
