ئه‌نده‌نوسیا... فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمریکی بەناچاری نیشتەوە

ئه‌نده‌نوسیا... فڕۆکەیەکی سەربازی ئەمریکی بەناچاری نیشتەوە
بەپێی ئاژانسی هەواڵیی Antara ئیندۆنێزیی، فڕۆکەیەکی سەربازی جۆری Boeing 707 بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە ناچاربووە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سوڵتان ئیسکاندەر مودا لە ویلایەتی ئاچە بنیشێتەوە.



فڕۆکەوانی فڕۆکەکە پەیوەندی دەکات بەتاوەری کۆنتڕۆڵی هاتوچۆی ئاسمانی و داوای بەناچاری نیشتنەوە دەکات و، بۆ پێشگرتن لە مەترسی روودانی تەقینەوە سووتەمەنی فڕۆکەکە لە ئاسمان بەتاڵ دەکرێت.



بەر لە نیشتنەوەی فڕۆکەکە بەهۆی لە کارکەوتنی یەکێک لە ماتۆڕەکانی بۆ پێشگرتن لە رووداوی مەترسیدار لەسەر ئاستی باڵا لە فڕۆکەخانەکە رێوشوێنی ئەمنی چڕ گیرانە بەر
payamner -
Top