فڕۆکەکانی رژێمی سووریا گرتووخانەیەکی ئیدلب بۆردومان دەکەن

 فڕۆکەکانی رژێمی سووریا گرتووخانەیەکی ئیدلب بۆردومان دەکەن
فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی سووریا گرتووخانەیەکی شاری ئیدلب لە رۆژئاوای وڵاتەکە بۆردومان دەکەن و بەهۆیەوە ژمارەیەک زیندانی گیانیان لەدەست دا.

رۆژی شەممە 25.3.2017، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، زیاتر لە 16 کەس لە گرتووخانەی ئیدلب کوژراون، کە دوو کەسیان کارمەندی گرتووخانەکە بوون و ئەوانی دیکەش زیندانییانی گرتووخانەکەن.

ماوەیەکە شاری ئیدلب لەژێر دەسەڵاتی گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سووریا دایە و رژێمی سووریاش چەند رۆژێکە شارەکە بۆردومان دەکات.

شەڕی ناوخۆیی سووریا لە مانگی ئاداری 2011ـەوە لە نێوان گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و رژێمی ئەو وڵاتە دروست بووە و بووەتە هۆی کوژرانی لانی کەم 400 هەزار هاووڵاتیی و ئاوارەبوونی زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسی دیکە.









باسنيوز
Top