بەریتانیا ... ههشت کەس لەسەر هێرشەکەی لەندەن دەسـتگیر دهكرێت
پۆلیسی بەریتانیا رایگهیاند، سهبارهت به هێرشهكهی دوێنێ چوارشەممەی نزیک پەرلەمانی وڵاتەکەیان کە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک و برینداربوونی دەیان کەسی دیكه، 8 کەسیان دەستگیرکردووە.
مارک ڕۆڵی سەرۆکی دەزگای دژە تێرۆری بەریتانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بەردەم بارەگای سکۆتلاند یارد لە لەندەن بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی وت لە شەوی ڕابردووەوە هەتا بەیانی ئەمڕۆ 6 شوێنیان لە لەندەن و دەوروبەری پشکنیوە و 7 کەسیان دەسـتگیرکردووە.
دواتر سەرچاوەیەکی پۆلیس وتی ژمارەی دەستگیرکراوەکان گەیشتە 8 کەس.
ئاماژهی بهوهش كرد، بهپێی بۆچوونهكان هێرشبەرەکە لهژێر كاریگهری تیرۆرزمی جیهانی لهخۆیهوه ئهم كارهی كردوه.
جەختی لەوەش کرد لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن.
وتیشی ناسنامەی هێرشبەرەکە ناسراوه چونكه تەرمەکەی لەبەردەستیاندایە، بەڵام لە ئێستادا ئاشکرای ناکەن.
سەبارەت بە قوربانییەکانیش وتی ژنێکی لە تەمەنی چلەکان و پیاوێک لە تەمەنی پەنجاکان و پۆلیسێک کوژراون. هەروەها 29 کەسی تر لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ کراوە و هێشتا 7 لە بریندارەکان بەهۆی خراپی باری تەندروستیان لە نەخۆشخانە ماونهتهوه
payamner-
