بۆ یەکەمجار هێزەکانی هاوپەیمانانی دژی داعش بە پاڕاشوت لە سوریا دابەزین
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند: ئەم هێزانە دوای ئەوەی بە پەراشوت لە فڕۆکەوە دابەزین، لە نزیک شاری رەقە جێگیر بوون. بە پێی ئەم هەواڵە زۆربەی ئەم هێزانە چەکدارانی عەرەبی سوریان و بەشێکیشیان هێزە چەکدارەکانی کوردی سووریان.
پنتاگۆن پشتڕاستی کردەوە، کۆپتەری ئاپاچی و تۆپخانەی چەکدارانی دەریایی و هێزە تایبەتەکانی لەم ئۆپەراسیۆنەدا بەشدار بوونە.
شوینی نێشتنەوەی ئەم کۆپتەرانە لە نزیک بەنداوی "ئەلتبقە"یە و بە گوتەی بەرپرسانی سەربازی ئەم شوێنە نێوەندی فەرماندەیی چەکدارانی داعش دژ بە رۆژئاوایە.
هاوکات کۆبوونەوەی نوێنەرانی ٦٨ وڵات لە واشنگۆنی پایتەختی ئەمریکا، بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکانی دژ بە داعش و لەناوبردنی ئەم گروپە تیرۆریستییە، بەردەوامە.
payamner-
