کۆمپانیای چینی بەهۆی پێشێلکردنی گەمارۆی سەر ئێران ٩٠٠ ملیۆن دۆلار سزا دەدرێت
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، رایگەیاند: دوای رێککەوتنی نێوقان کۆمپانیای زێد تی ئی لەگەڵ دامەزراوە حکومەتیەکانی ئەمریکا، ئەم کۆمپانیا چینییە رۆژی پێنجشەممە بە فەرمی رایگەیاند، سێ تۆمەتی قبوڵ کردووە کە بریتینە لە هەناردەکردنی تەکنۆلۆژیای ئەمریکایی بۆ بە بایەخی ٣٣ملیۆن دۆلاربێ ئیزنی ئەمریکا، پێشگیرکردن لە جێبەجێکردنی دادەوەری و لێدوانی هەڵبەستراو.
کۆمپانیای "زێد تی ئی" قبوڵی کردووە، لەبری ئەم سەرپێچییانە ٨٩٢ ملیۆن دۆلار سزا دەدرێت.
ئەم کۆمپانیایە لە چین یەکێک لە پێنج کۆمپانیا سەرەکیەکانی تەلەفۆنی زیرەکە.
payamner-
