یەکێتیی ئەوروپا بە مەبەستی لێپێچینەوە باڵیۆزی تورکیای بانگ کرد
رەجەب تەییب ئەردۆغان، رۆژی چوارشەممە گوتبووی: ئەگەر ئەوروپا بەم شێوەیەی ئێستا درێژە بە سیاسەتەکانی بدات، هیچ هاووڵاتییەکی ئەوروپایی ناتوانێت بە ئاسوودەیی بە شەقامەکاندا تێبپەڕێت. ئەوروپا زیانی بەردەکەوێت و تورکیا داوا لە ئەوروپا دەکات رێز لە مافی مرۆڤ و دیموکراسی بگرێت.
گوتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەروپا، "میا کوچیجانچیچ " بە پەیامنێرانی راگەیاند: ئێمە دەستەی نوێنەرایەتیی تورکیامان بۆ ئەوە بانگ کردوە کە لەبارەی لێدوانەکانی ئەردۆغانەوە روونکردنەوەی هەبێت.ە
دژایەتیی بەرپرسانی ئەوروپایی لەبەرانبەر کۆبوونەوەکانی بانگشەی لایەنگرانی ئەردۆغان لە شارەکانی ئەوروپا، تێکهەچوونی زارەکی بەرپرسانی تورکیا ئەوروپای لێکەوتووەتەوە. ئەردۆغان حکومەتەکانی هۆلەندا و ئەڵمانیای بە حکومەتی نازییەکان چواندبوو.
بەرپرسانی تورکیا تا ئێستا لەبارەی لێدوانەکانی ئەردۆغان سەبارەت بە ئاسایشی ئەروپاییەکانی لێدوانیان نەداوە، بەڵام ئەمڕۆ وەزیری دارایی تورکیا لە گفتوگۆ لەگەل رۆژنامەیەکی ئەڵمانیدا گوتی: تورکیا و ئەروروپا نابێ لە یەکتر دوور بکەونەوە
payamner-
