بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی ریال مۆردەکات
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا , یانەی بەرشەلۆنە گەیشتووتە رێککەوتن لەگەڵ یاریزان ئیسکۆ بۆ ئەوەی لەکۆتایی ئەم وەرزە روو لەیانەی کەتەلۆنی بکات ..
لەھەواڵەکە ھاتووە , یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستێکی گەورەی پێشکەش بە ئیسکۆ کردووە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە کەتەلۆنییەکان بکات بۆ ماوەی پێنج ساڵ..
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە , تا ئێستا ئیسکۆ بەفەرمی وەڵامی یانەی بەرشەلۆنەی نەداوەتەوە , بەڵام دەنگۆکان باس لەوە دەکەن کە ئیسکۆ ئامادە نییە بۆندەکەی لەگەڵ یانەی شاھانە نوێ بکاتەوە و بڕیاریداوە یانەکەی جێ بھێلێت و روو لەیانەیەک بکات کە بەشێوەی سەرەکی یاری پێبکات ..
payamner-
