ئه‌مه‌ریكا... سکاڵا لە دژی سعودیە تۆمار دەکرێت

ئه‌مه‌ریكا... سکاڵا لە دژی سعودیە تۆمار دەکرێت


سەدان لە کەسوکاری ئەوانەی لە هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەری ساڵی 2001 بوونە قوربانی، سکاڵای یاساییان لە دژی سعودیە تۆمارکرد و هه‌روه‌ك ئه‌وانه‌ی داوا ده‌كه‌ن ئه‌و وڵاته‌ لەو هێرشانەی بوونە مایەی گیان لەدەستدانی نزیکەی سێ هەزار کەس بەرپرسیار بکرێت.

سکاڵاکان ڕۆژی دووشەممە لە دادگای فیدراڵی لە مانهاتنی نیویۆرک تۆمارکران بە هاوشێوەی سکاڵاکان ئەم دواییانە کە سوودیان وەرگرتووە لە بڕیارەکەی ساڵی ڕابردوو کۆنگرێس ئەوەی ڕێگە دەدات بە کەسوکاری قوربانییەکان سکاڵای یاسایی لە دژی عەرەبستانی سعودیە تۆماربکەن.

بە درێژایی 15 ساڵی ڕابردوو هەموو هەوڵەکانی درابوون بە مەبەستی بەرپرسیارکردنی عەرەبستانی سعودیە شکستیان هێنا. 15 لەو 19 کەسەی فڕۆکەکانیان ڕفاند بۆ ئەنجامدانی هێرشەکان لە نیویۆرک و واشنتن و پەنسلڤانیا خەڵکی سعودیە بوون.

ڕاپۆرتی لیژنەی 11/9 هیچ بەڵگەیەکی نەدۆزیەوە بیسەلمێنێت حکومەتی سعودیە وەک دامەزراوەیەک یان کاربەدەستانی سعودی کۆمەکی هێرشبەرەکانیان کردبێت. بەڵام لیژنەکە وتی ره‌نگه‌ ڕێکخراوە خێرخوازیەکانی حکومەتی عەرەبستانی سعودیە کۆمەک و یارمەتیان دەدات ئەوان ئەو کارەیان کردبێت.

پارێزەرانی عەرەبستانی سعودیە هێشتا هیچ لێدوانێکیان لەم بارەیەوە نەداوە
PAYAMNER-
Top