ئوستراليا 12 هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی و سوری وه‌رده‌گرێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زیری كۆچ و پاسه‌وانی سنور، پیته‌ر دۆتۆن رایگه‌یاند، ڤیزه‌ی 12 هه‌زار كه‌س ده‌ركراوه، هه‌روه‌ها 10 هه‌زار چادر بۆ په‌نابه‌رانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماده كراوه ئه‌وانه‌ی دێنه ئوسترالیا.
دۆتۆن وتیشی، له چه‌ند مانگی داهاتوو دووباره په‌نابه‌رانی ماوه جێگیر ده‌كرێن، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ژماره‌یه‌ش ساڵانه ئوسترالیا 13750 كه‌س وه‌كو په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو تۆنی ئه‌بوت، له ئه‌یلولی 2015 وتی، له داهاتوودا دووباره به‌شێوه‌یه‌كی خێرا 12 هه‌زار په‌نابه‌ر جێگیر ده‌كرێن، به‌ڵام دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌م قسه‌یه پۆسته‌كه‌ی بۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ مالكۆلم تۆرنبۆل به‌جێهێشت.
هه‌ماهه‌نگكاری گشتی بۆ دووباره جێكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له نیوساوس ویلز، وتی، پرۆسه‌ی پشكنینی ورد به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م دووباره وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران.
PAYAMNER-
