له نزیك په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ته‌قه كرا؛ 12 كه‌س برینداربوون
شایه‌تحاڵان ده‌ڵێن، خه‌ڵكیان بینیوه له‌ده‌ره‌وه‌ی باره‌گای په‌رله‌مان كه چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه دوای برینداربوونیان.
به‌پێی بی بی سی، پۆلیسێك له‌ناو باره‌گای په‌رله‌مان چه‌قۆی لێدراوه، هێرشبه‌ره‌كه‌ش له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه.
به‌پێی سكای نیوز، 12 كه‌س به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌وه برینداربوون و دوای رووداوه‌كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌ربه‌رستێكی ئه‌منی-یان له‌به‌رده‌م باره‌گای په‌رله‌مان دروستكردووه.
هه‌روه‌ها هاتوچۆ به‌ئاڕاسته‌ی شه‌قامی په‌رله‌مان وه‌ستێنرا، دوای گه‌یشتنی ئۆتۆمبیله‌كانی پۆلیس كه له‌هه‌وڵی دورخستنه‌وه‌ی خه‌ڵكدان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان.
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی ئۆتۆمبیله‌كانی فریاكه‌وتن بۆ شوێنه‌كه، هه‌لیكۆپته‌ریش ره‌وانه‌كران بۆ گواستنه‌وه‌ی برینداران، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك قه‌ناس به‌ده‌ست.
پۆلیسی به‌ریتانیا رایگه‌یاند "وه‌كو رووداوێكی تیرۆریستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و رووداوه ده‌كه‌ین تا ئه‌وكاته‌ی شتێكی تر ده‌رده‌كه‌وێت".
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی هه‌ڵپه‌سێردرا، دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگی ته‌قه بیسترا له‌ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه، به‌و هۆیه‌شه‌وه داوای چۆڵكردنی په‌رله‌مان كرا.
خه‌ندان
