لە سۆماڵیا لانیکەم٢٦ کەس لەبرسان مردن

لە سۆماڵیا لانیکەم٢٦ کەس لەبرسان مردن
رادیۆی حکومەتی سۆماڵیا، رایگەیاند: لاینکەم ٢٦کەس لە دانیشتوانی ناوچەی"جوبەلەند"ی ئەم وڵاتە لە دوو رۆژی رابردوودا بە هۆی برسییەتی گیانیان لەدەست داوە.

زۆربەی ناوچە گوندییەکانی جوبە لەند، کە دەکەوێترە باکووری سۆماڵیا لەژێر دەستەڵاتی چەکدرانی ئەلشەباب دایە. ئەلشەباب گروپێکی توندڕۆی ئیسلامگەرای ئەفریقیایە.

وشکەساڵیی ساڵانی رابردوو لە سۆماڵیا بە تایبەت لە ناوچەی جوبەلەند بووەتە هۆی ئەوەی هەزاران کەس لە دانیشتووانی ئەم ناوچەیە روو بکەنە موگادیشۆی پایتەخت. بەپێی هەواڵەکان زیاتر لە شەش ملیۆن کەس لە دانیشتووانی سۆماڵیا پێویستیان بە یارمەتیی خۆراک هەیە.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ٩٠٠ملیۆن دۆلار یارمەتیی دارایی بۆ سۆماڵیا کردووە و لەبارەی روودانی قات‌وقڕییەوە هوشداریی داوە.

payamner-
Top