ئەمریکا هۆشداریی دەداتە گەشتیارانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
بەپێی هەواڵی ئاژانسەکانی جیهان، رۆژی سێشەممە 21.3.2017، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئاگادار کردووەتەوە، کە نابێ گەشتیارەکان، ئەوانەی بە نیازی گەشتن بۆ ئەمریکا، ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لەگەڵ خۆیان ببەنە ناو فڕۆکە.
بڕیارەکە بۆ هەموو ئەو گەشتیارانەیە، کە لە فڕۆکەخانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە گەشتی ئەمریکا دەکەن، بە فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی هەولێر و سلێمانیشەوە.
ئەو ئامێرانەی قەدەغەکراون بریتین لە، کۆمپیوتەر (دیسکتۆپ)، لاپتۆپ، تابلێتەکان، دی ڤی دی، کامێرا و یارییە ئەلیکترۆنییەکان، بەڵام ئامێرە پزیشکییە پێوستەکان و مۆبایلە زیرەکەکان قەدەغە نەکراون.
بەرپرسانی ئەمریکا هۆکاری ئەو بڕیارەیان بۆ بوونی مەترسیی و هەڕەشەی رێکخراوی توندڕەوی قاعیدە لە یەمەن، گەڕاندووەتەوە.
باسنيوز
