دۆناڵد ترەمپ ئۆفیسێکی کۆشکی سپی دەداتە کچەکەی
جه‌می گۆره‌لیك پارێزه‌ری ئیڤانكا تره‌مپی 35 ساڵ رایگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئیڤانكا ده‌گوازێته‌وه بۆ ئۆفیسه‌كه‌ی له به‌شی خۆرئاوای كۆشكی سپی.
گۆره‌لیك رایگه‌یاندووه، ئیڤانكا به‌رپرسیارێتییه‌كی فه‌رمیی نییه، به‌ڵام خاوه‌نی مافی گه‌یشتن به‌و زانیارییانه ده‌بێت كه به نهێنی هه‌ژمارده‌كرێن. جگه له‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش داوه كه ناوبراو مووچه‌ی پێ‌نادرێت، به‌ڵام ده‌بێت پابه‌ندی هه‌موو ئه‌و یاسایانه بێت كه بۆ به‌رپرسانی حكوومه‌ت دانراوه.
پارێزه‌ره‌كه راشیگه‌یاند كه ئیڤانكا سوێندی یاسایی ناخوات و گوتی: "به‌شداریكردنی كچه گه‌وره‌كه‌ی سه‌رۆك له حكوومه‌تدا، دۆخێكی نوێیه".
هێشتا كۆشكی سپی له‌وباره‌وه روونكردنه‌وه‌ی نه‌داوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه زاواكه‌ی تره‌مپ و هاوسه‌ری ئیڤانكا جارید كوشنه‌ر، وه‌ك راوێژكاری سه‌رۆك له كۆشكی سپی كارده‌كات.
باسنيوز
