ئێران.. هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیركردنى ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانى تیلیگرام هه‌راى نایه‌وه‌

ئێران.. هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیركردنى ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانى تیلیگرام هه‌راى نایه‌وه‌
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ په‌رله‌مانتارانى ئێران ، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیركردنى ڕۆژنامه‌نووسان و به‌ڕێوه‌به‌رانى گرووپه‌كانى تۆِرى كۆمه‌ڵایه‌تی تێلیگرام، ڕه‌خنه‌ى توندیان له‌ ده‌سه‌ڵاتى ئه‌منى گرت.



هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ به‌م دواییانه‌ به‌ڕێوه‌به‌رانى ئه‌و گرووپانه‌ى تێلیگرامى گرته‌وه‌ كه‌ پشتیوانى له‌ به‌ره‌ى چاكسازى و حكوومه‌ته‌كه‌ى حه‌سه‌ن ڕۆحانى ده‌كه‌ن.



ده‌سه‌ڵاتداران هه‌روه‌ها "ئیحسان مازنده‌رانى" و "موراد ساغافی"یان ده‌ستگیر كرد، كه‌ دوو ڕۆژنامه‌نووسى دیارى ئێرانن، له‌وباره‌یه‌وه‌، په‌رله‌مانتارى به‌ره‌ى چاكسازى " مه‌حموود سادقی" نامه‌یه‌كی كراوه‌ى بۆ "محه‌مه‌د عه‌لى جه‌عفه‌رى" فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئێران نووسی و داواى لێكرد، دوور بێت له‌ سیاسه‌ته‌وه‌.
PAYAMNER -
Top