گەورەترین راگواستن لە سووریا ئەنجام دەدرێت

گەورەترین راگواستن لە سووریا ئەنجام دەدرێت
گەورەترین راگواستن لە سووریا ئەنجام دەدرێت و چەندین پاس بۆ ئەو مەبەستە ئامادە دەکرێت.



هێزەکانی رژێمی سووریا بە پاڵپشتیی میلیشیا ئێرانییەکان و حزبوڵڵای لوبنانی، گەمارۆی گەڕەکی وەعر‌یان لە شاری حمس داوە، بۆ راگواستنی نزیکەی دوو هەزار کەس لە گەڕەکەکە.



ئەو دوو هەزار کەسە، کە لە نزیکەی 500 چەکداری ئۆپۆزیسیۆن و خـێزانەکانیان پێکهاتوون، بەپێی رێککەوتنی ئۆپۆزیسیۆن و رژێمی سووریا گەڕەکەکە بەجێ دەهێڵن و 10 پاسیش بۆ ئەو مەبەستە گەیشتوونەتە شارەکە.



لە پرۆسەی راگواستنەکەدا (ڤیدیۆ)، مانگی سووری سووریا، لێژنەی دانوستاندنی ئۆپۆزیسیۆن و هێزێکی رووسیا و سووریا سەرپەرشتیی گواستنەوەی ئەو دوو هەزار کەسە دەکەن بۆ ناوچەیەکی دیکەی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزیسیۆن.



شەڕی ناوخۆیی سووریا لە مانگی ئاداری 2011ـەوە لە نێوان گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و رژێمی ئەو وڵاتە دروست بووە و بووەتە هۆی کوژرانی لانی کەم 400 هەزار هاووڵاتیی و ئاوارەبوونی زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسی دیکە.
PAYAMNER -
Top