سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا داوای ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیا دەكات
ئه‌نتۆنیۆ تاژانۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له كاتی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی (ریا)ی ئیتاڵی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌و ناكۆكییه كرد كه كه‌وتووه‌ته نێوان توركیا و چه‌ند وڵاتێكی یه‌كێـتی ئه‌وروپاوه.
ئه‌و گوتی "بۆ توركیا ئه‌وروپا گرنگترین شته كه لێی نزیك بێته‌وه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ببه‌ستێت، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌دا توركیا رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه كه ئه‌مه‌ش شتێكی خراپه. بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ندێك پڕه‌نسیپ هه‌یه كه پێویسته توركیا ره‌چاوی بكات وه‌كو مافی تاك و مافی مرۆڤ و بوونی دیموكراتی، له توركیا كاتێك رۆژنامه‌نووسێك له‌سه‌ر نووسینێك كه به دڵی حكوومه‌ت نه‌بێت ده‌ستگیر بكرێت عه‌قڵی ئێمه وه‌ریناگرێ".
ئه‌نتۆنیۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوو كه په‌یوه‌ندی نێوان توركیا و چه‌ند وڵاتێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاسایی ببێته‌وه باشتره و ئاوێك به‌و ناكۆكییانه‌دا بكرێت. هه‌روه‌ها پێی وابوو بۆیه توركیا ئێستە ئه‌و لێدوانه توندانه ده‌دات دژی یه‌كێتی ئه‌وروپا، چونكه له كاتی پروپاگنده‌ی گشتپرسیین و زۆر به گڕوتینه‌وه پروپاگندهكه ده‌كه‌ن، بۆیه ره‌نگه دوای گشتپرسی بارودۆخه‌كه باشتر بێت بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان.
PAYAMNER -
