توركیا شارێكی تازه له سووریا دروست ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی سوپای سووریای ئازاد به هاوكاریی توركیا توانی ئه‌لباب له ده‌ستی گروپی تیرۆریستی داعش ده‌ربهێنێ، ئێستە به نیازن له ته‌نیشت ئه‌لبابه‌وه شارێك دروست بكه‌ن.
توركیا به نیازه له باكووری ئه‌لباب شارێكی تازه دروست بكات كه 80 هه‌زار هاووڵاتی تێدا نیشته‌جێ بێت و هه‌موو ئه‌وانه‌یشی ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئه‌و شاره ئاواره سوورییه‌كان ده‌بن، به‌ڵام ئێستە ترسی هه‌یه سووریا و ئێران و رووسیا دژی ئه‌و پڕۆژه‌یه بن.
ئه‌ندازیارێك به نێوی عوسمان سوڵتان ئه‌ركی ئه‌و پڕۆژه گه‌وره‌یه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆی خۆی. پڕۆژه‌ی دروستكردنی ئه‌و 2 شاره به 2 قۆناخ دەبێه، قۆناخی یه‌كه‌م 400 بینا له خۆ ده‌گرێت، قۆناخی دووه‌میش 311 بینای 4 نهۆمی له خۆ ده‌گرێ و ئێستە كاركردن له پڕۆژه‌كه ده‌ستی پێكردووه.
له گه‌ڕه‌كی یه‌كه‌م 4 قوتابخانه دروست ده‌كرێ، له گه‌ڕه‌كی دووه‌میش 3 قوتابخانه و له هه‌ر گه‌ڕه‌كێكیش مزگه‌وتێكی گه‌وره دروست ده‌كرێت.
باسنيوز
