سەرۆک وەزیرانی تورکیا: هۆڵەندا کێشەی سیاسیی ناوخۆیی هەیە

 سەرۆک وەزیرانی تورکیا: هۆڵەندا کێشەی سیاسیی ناوخۆیی هەیە
سەرۆک وەزیرانی تورکیا ناڕەزایی توندی وڵاتەکەی بەرامبەر هۆڵەندا نیشان دا و رایگەیاند، ئەو وڵاتە کێشە سیاسیی ناوخۆیی هەیە.



بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (ئەنادۆڵ)، بیناڵی یڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا راگەیاندووە، رێگریکردن لە دوو وەزیرەکەی تورکیا بە هەر هۆکارێک بووبێ، وڵاتەکەی ”بە توندترین شێوە“ وەڵامی دەداتەوە.



شەوی شەممە 11.3.2017 حکوومەتی هۆڵەندا رێگری لە نیشتنەوەی فڕۆکەی تایبەتی مەولود چاویشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە شاری رۆتردام کرد و فاتیمە بەتول سایان کایا، وەزیری کۆمەڵایەتیی تورکیای لەو وڵاتە دەستبەسەر کرد و رۆژی یەکشەممە 12.3.2017ش دیپۆرتی ئەڵمانیایان کرد.

بیناڵی یڵدرم پێیوایە رێگریکردن لەو دوو وەزیرەی تورکیا پەیوەندیی بە هەڵبژاردن و رکابەرییە ناوخۆییەکانی هەڵبژاردنەوەیە، کە بڕیارە لە 14ـی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت.
Top