كلیچدارئۆغلو: ئەگەر گشتپرسی سەركەوێ توركیا كاول دەبێ
كه‌مال كلیچدارئۆغلو سه‌رۆكی جه‌هه‌په له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی توركیا له ئیسته‌نبۆڵ، ئاماژه‌ی دا كه ئاكپارتی ده‌یه‌وێت خه‌ڵك بترسێنێ به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ده‌نگی به‌ڵی زیاتر نه‌بوو له نه‌خێر، وڵات به‌ره‌و كاولكاری ده‌ڕوات.
ئه‌و ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر ده‌نگی نه‌خێر زیاتر بێت، نازانم بۆچی وڵات تێكده‌چێ، خۆ سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌ت له جێی خۆیه‌تی و هه‌موو وه‌زیره‌كانیش له‌سه‌ر كاری خۆیان ده‌بن، ئیتر بۆچی وڵات به‌ره‌و كاولكاری ده‌ڕوات؟ له راستیدا ئه‌گه‌ر ده‌نگی به‌ڵێ زیاتر بێت، ره‌نگه داهاتووه‌كه‌ی وێرانه بێت بۆ هاووڵاتیانی توركیا".
كلیچدارئۆغلو نموونه به ئه‌مریكا ده‌هێنێته‌وه كه تاكه سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تییه سه‌ركه‌وتوو بووه، چونكه بودجه‌ی وڵات تا كۆنگرێس بڕیاری له باره‌وه نه‌دات به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌رۆك ناتوانێت دینارێكیش خه‌رج بكات، بەڵام ئه‌و سیسته‌مه‌ی بۆ توركیا داندراوە، له دنیا نمونه‌ی نییه له خراپی.
باسنيوز
