كیا پەردە لەسەر نەوەیەكی نوێی پیكانتۆ 2017 لادەدات

كیا پەردە لەسەر نەوەیەكی نوێی پیكانتۆ 2017 لادەدات
كۆمپانیای كیا یەكەم وێنەی رەسمی و وردەكاریی تایبەت بە نەوەی نوێی مۆدێلی پیكانتۆ 2017 ئاشكرا دەكات، كە بەیەكێك لە پڕفرۆشترین ئۆتۆمبێلەكانی جیهان دادەندرێت، كە بڕیارە بەشێوەیەكی كرداری لە پیشانگای نێودەوڵەتیی جنێڤ بۆ ئۆتۆمبێل 2017 دەربكەوێت.

كۆمپانیای كیا ئەوەی روونكردەوە كە نەوەی نوێ و سێیەمی ئۆتۆمبێلە بچووكەكەی كۆكراوەیەكە لە هێلكاریی دیزاینی هاوچەرخ لە رووی دەرەوە و ناوەوەیدا ‌و لەگەڵ توانای تەرخانكردنێكی گەورە كە گونجاوبێت لەگەڵ خواستی كڕیارانی.

ئەو ئۆتۆمبێلە چەندین رەنگی نوێی دەبێت، لەگەڵ تازەگەری لە ناوەوەیدا كە تایبەتمەندیی تەكنۆلۆجیی نوێ لەخۆ دەگرێت بۆ پەرەپێدانی ئاستی سەلامەتی و حەوانەوە، پێدەچێت ئەو ئۆتۆمبێلە بەهێزێكی زۆرەوە رووبەڕووی ركابەرەكانی ببێتەوە، وەك سیتیگۆ و سی 1 و 108 ، كە لەپێش هەموویانەوەیە لە رووی فراوانیی سەندوقی دواوەی كە گەورەترە لە هاوشێوەكانی خۆی.

ئەو نەوە نوێیەی كیا چەندین گۆڕانكاریی تێدا كراوە بە بەراورد بە نەوەی پێشوو، یەكەمین گۆڕانكارییەكانیش دیزاینی دەرەوەیەتی كە گەنجانەترە و بەهۆی جوانییەكەیەوە بووەهۆی سەنجڕاكێشانی بینەران لەسەر سەكۆی كیا لە پیشانگای جنێڤ بۆ ئۆتۆمبێل.
هەرئەوەندە نا، بەڵكو كۆمپانیای كیا هەڵساوە بە كەمكردنەوەی دەنگ و لەرینەوە لەناوەوەیدا، ئەوەش بەهۆی بەكارهێنانی پۆڵایەكی بەهێز بە رێژەی 100% لە هاوشێوەكەی خۆی لە نەوەی پێشوو.

هەواداران و كڕیارانی كیا پیكانتۆ دەتوانن دەستبكەن بە داواكردنی ئەو ئۆتۆمبێلە لە چارەگی سێیەمی ئەمساڵدا بە بزوێنەری تێربۆی سێ پستۆن بە فراوانیی 1,0 لیتر ‌و بەهێزی 100 ئەسپ و توانای خولانەوەی 127 .








خەلیل بلەیی
Top