نەتەوە یەکگرتووەکان: بە بوونی ئەسەد هەڵبژاردن لە سووریا ئەنجام نادرێت

 نەتەوە یەکگرتووەکان: بە بوونی ئەسەد هەڵبژاردن لە سووریا ئەنجام نادرێت
نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا رایدەگەیەنێت، کە تا مانەوەی رژێمی سووریا، هەڵبژاردن لەو وڵاتە ئەنجام نادرێت.

ستافان دی مستورا، نێردەی تایبەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی (عەرەبییە) رایگەیاندووە، کە گفتوگۆکردن لەبارەی ”گواستنەوەی دەسەڵات لە سووریا“ هێشتا بەشێکە لە بەرنامەی کاری کۆنگرەی داهاتووی جنێڤ.

ستافان دی مستورا هەروەها ریاگەیاندووە، رێککەوتنی وەستاندنی شەڕی ناوخۆیی لە سووریا تا ئێستا بەرکارە و بەردەوامیی وەستاندنی شەڕیش یارمەتیی گەیشتنە ئەنجامی گفتوگۆکانی جنێڤ دەدات.

بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ شەڕی ناوخۆیی، گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن و رژێمی سووریا چەندین جار لە شاری جنێڤ لە سویسرا بە سەرپەرشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆ بوونەتەوە.

شەڕی ناوخۆیی سووریا لە مانگی ئاداری 2011ـەوە لە نێوان گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و رژێمی ئەو وڵاتە دروست بووە و بووەتە هۆی کوژرانی لانی کەم 400 هەزار هاووڵاتیی و ئاوارەبوونی زیاتر لە پێنج ملیۆن کەسی دیکە.







باسنيوز
Top