نەوت گەورەترین دابەزینی لە سێ رۆژدا به‌خۆوه بینی
بەپێی مامەڵەکانی شەوی رابردوو لەبازاڕەکانی جیهاندا، نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە بەشێوەیەک لەرۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردووەوە لەسەدا 9ی بەهاکەی لەدەستداوە، ئەوەش گەورەترین دابەزینی نرخی نەوتە کە لەماوەی سێ رۆژدا بەخۆیەوە ببینێت لەمانگی شوباتی ساڵی رابردووەوە.
شەوی رابردوو نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکی لەبازاڕەکانی جیهاندا بە 48.49 دۆلاری ئەمەریکی فرۆشرا. هەروەها نرخی نەوتی خاوی برنت بەهەمان شێوە دابەزینێکی زۆری بەخۆیەوە بینیوەوە نرخی هەر بەرمیلێکی بۆ 51.37 دۆلار دابەزیووە.
لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە نرخەکانی نەوتی خاو دەستیان کرد بە دابەزین ئەوەش دوای ئەو بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵانە هات کە باسیان لەبەرزبوونەوەی گەورەی نەوتی عەمبارکراوی ئەمەریکای دەکرد.
دوای رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک لەکۆتاییەکانی ساڵی رابردوودا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوویەوەو لەمانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردووەوە ئەمە یەکەمینجارە نرخی نەوتی خاوی برینت بۆ خوار 50 دۆلار داببەزێت.
وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێكخراوی ئۆپیك له 30تشرینی دووه‌می ڕابردوو ڕێكه‌وتن، به‌پێی رێكه‌وتنه‌كه 14وڵاته‌كه‌ی ئه‌ندامی رێكخراوی ئۆپیك 1.2 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌وه‌ش كۆی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاتانه كه‌مده‌بێته‌وه بۆ 32.5 ملیۆن به‌رمیل.
رێكه‌وتنه‌كانی وڵاتانی ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك، رۆژانه ملیۆنێك و 800 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ی رۆژانه كه‌مده‌كاته‌وه، به جۆرێك ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك 600 هه‌زار به‌رمیل رۆژانه هه‌نارده كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌و وڵاتانی ئۆپیكیش ملیۆنێك و 200 هه‌زار كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
خه‌ندان
